عێراقكوردستانهەواڵ

پێکهاتەکان بڕیارەکەی دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن رەت دەکەنەوە

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پێدانی پێنج کورسی لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بە پێکهاتەکان ڕایگەیاند، “بەو بڕیارە ڕازی نین، لە بەر ئەوەی بوونی پێکهاتەکان و نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان گرنگە.”

دەشڵێت، “لە ئێستادا پێکەوە ژیانی نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە، هەروەها دەبێت زیاتر مافەکانیان لەبەرچاو بگیرێت”.

ڕاشیگەیاند، “ئەو بڕیارەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سیاسی دەزانین. دابەشکردنی کورسی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا و کەمکردنەوەی بۆ پێنج کورسی، کەمکردنەوەیە لە هەیبەتی نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکە زیاتر بۆ بەرژەوەندیی سیاسی بووە. ئێمە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەین، چونکە ئەو بڕیارەی ئێستا دراوە، ماف و داواکارییەکانی نوێنەرانی پێکهاتەکان لەبەرچاو نەگیراوە.

وتیشی، ئێمە پێشتر داوای گەڕاندنەوەی 11 کورسی کۆتامان کردبوو، ئەو دابەشکردنەش بەو جۆرە زۆر هەڵەیە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close