عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق و تورکیا دانوستاندن لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی دیکە دەکەن

‎شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک رایگەیاند” لە ساڵی 2014ـوە عێراق و تورکیا دانوستاندن لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی دیکە دەکەن، بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بدەن.

باسک نێت

‎ وتیشی “ئەو دەروازە سنوورییە، دەکەوێتە سنووری پێشابوور لە زاخۆ و کۆراڤا لە باکووری کوردستان، عێراق و تورکیا مەبەستیانە راستەوخۆ بە یەکدی ببەسترێنەوە.

‎ناوبراو وتیشی” خۆشحاڵ دەبین دەروازەیەکی دیکەی سنووری بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێتەوە، بەڵام کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە زیاتر مەبەستی سیاسیی لەپشتە نەوەک بازرگانی. هەوڵی دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close