ئابووریكوردستان

دوای هێرشەكەی خۆرمەلە تەقینەوەیەك لەكێڵگەی نەوتی سەرسەنگ روویدا

دوای هێرشەكەی خۆرمەلە تەقینەوەیەك لەكێڵگەی نەوتی سەرسەنگ روویدا
باسک نێت
کۆمپانیای نەوتی (HKN)ی ئەمریکی کە لە كێڵگەی نەوتیی “سەرسەنگ” كاردەكات و دەكەوێتە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت:

دەوروبەری كاتژمێر (7)ی بەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەك لە كێڵگە روویداوەو، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری هۆكارەكەی دەستیپێكردووە، کارکردنیش لە کێڵگەکە راگیراوە، تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبن لە سەلامەتی و هەڵسەنگاندنی تەواو دەكەن.

کۆمپانیا ئەمریكیەكە ئاماژە بەوەدەكات: هیچ کارمەندێکیان بریندار نەبووە، بەڵام ئاگری تەقینەوەکە هێشتا نەکوژاوەتەوەو تیمە فریاگوزارییەکان کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن.

تائێستا دەزگا ئەمنیەكان هیچ زانیارییەكان لەبارەی وردەكاری تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، پێشتر زانیارییە میدیاییەكان ئاماژەیان بە هێرشی فرۆكەی بێفركەوان كرد، بەڵام تائێستا لایەنی فەرمی پشتڕاستی ئەم زانیارییانە نەكردووەتەوە.

تەقینەوەكەی ئەو كیڵگە نەوتیە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو بە دوو فرۆكەی بێفركەوانی خۆكوژی هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە سنوری پارێزگای هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی هێرشەكە ئاماژەی بەوەكرد: لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، كە وەك ئاماژەی پێكردووە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانە مادییەكان نەزانراون،

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close