ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق بۆریەکی نەوتی دیکە لە باشور دروست دەکات

باسک نێت

رۆژنامەی ئەلسەباحی نزیک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: “وەزارەتی نەوتی عێراق, گوژمەی (416) ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی سێیەم بۆری دەریایی, بۆ هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی بەندەری فاو، بۆریەکە توانای گواستنەوەی (1) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە, ئێستاش, تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە رێی بەندەری فاوەوە گەیشتووتە سنوری (3)ملیۆن و (400) هەزار بەرمیل نەوت.

پڕۆژە نوێیەکە توانای هێڵی بۆرییەكانی نەوت خاو لە كۆگاكانی فاوەوە بۆ سەكۆ نەوتیەكانی بەسرە لە كۆتایی ساڵی (2025) دەگەیەنێتە (5) ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.
هەنگاوەکە لە کاتێکدایە هێشتا کێشەی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک و هەرێم لە ڕێی بۆری کوردستان ـ تورکیا چارەسەر نەکراوە، ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی عێراق چیتر نایەوێت ئومێدی زۆری بۆ کاراکردنەوەی بۆری نەوت لەگەڵ تورکیا هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close