ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو جارێکی تر بەرزبووەوە و نرخەکەی خۆی گەیاندە نزیکەی 41 دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا.

 ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی٦ی٢٠٢٠، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەڕێژەی 0.39 دۆلار بەرزبووەتەوە کە لەسەدا 0.98-ی نرخی پێشوویەتی و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 40.40 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بەڕێژەی 0.23 دۆلار بەرزبووەتەوە کەڕێژەی لەسەدا 0.61-ی نرخەکەی پێشوویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 37.64 دۆلار بەرزبووەوە.

دوێنێ بەفەرمی، روسیا ئامادەیی خۆی بۆ كۆبوونەوەی پێشوەختە لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك نیشاندا، ئەوەش بەیەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

هاوكات، لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابووری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close