ئابووریكوردستانهەواڵ

کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندرا

باسک نێت، هەولێر
وەزیری پێمەرگە رایدەگەیەنێت: رۆژی یەکشەممە ١٥ـ ٣ـ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: دوای پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندین، رۆژی یەکشەممە ۱٥ی ئازار، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دابەشدەکرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم لە رەگەیاندراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو: ڕۆژی یەک شەمە ڕێکەوتی 2020/3/15، موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close