وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند هیچ ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕووینەداوە.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هیچ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕووینەداوە و ئەوەی کە هەیە تەنیا مەشق و ڕاهێنانی تیمەکانیانە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی گڕگرتنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوبووەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە