كوردستانهەواڵ

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: هەر بابەتێک دژی قەوارەی هەرێم بڵاوبکەنەوە سزا دەدرێن

وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداری دەداتە سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەکان بەوەی هەر هەواڵێک دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان بڵاوبکەنەوە، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە نوسراوێکدا کە بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری ئاڕاستەی میدیاکان کراوە، هاتوە ” ئاگاداری سەرجەم میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە کە خۆیان بەدور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێکی میدیاییەوە بکرێت دور لە یاسا و رۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەم لە رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسی و سیپس-ە لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری رێکاری یاسایی توند دەگرێتەبەر

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close