كوردستانهەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوە: پێویستە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان رێزەکانیان رێک بخەنەوە

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ۍ تەمووزی۲۰۲۰، بڵاوی کردەوە رایگەیاند: بەشێكی زۆری خراپی دۆخی سیاسی هەرێمی کورستان پەیوەندی بە ناتەبایی و بێ پلانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە هەیە کە نەیانتوانیوە بە هاوبەشی و لە چوارچێوەی بەرەیەکی یەکگرتوودا فشار دروستبکەن لەسەر دەسەڵات و هەڵتەکاندنی پایەکانی زوڵم وستەم.
وتیشی: “بۆیە پێویستە بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی فراوان دروستبکرێت لەو هێزانەی کەخۆیان بە بەرەی گەل دەزانن، چونکە هەر یەکێک لەو هێزانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن بە تەنها ناتوانن گۆمەکە بشڵەقێنن و دەسەڵات ناچاربکەن بۆداننان بە شکست و ملدان بۆخواستی هاوڵاتیان و شەقامی ناڕازی”.
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەگەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هەڵوێستەکانیان یەک بخەن و بەرەی ناڕازی کۆبکرێتەوەو ڕێبەرایەتیەکی ڕاستەقینەی خواستی هاوڵاتیان بکەن بەهاوبەشی دەکرێ جارێکی تر ئومێد بگێڕنەوە بۆخەڵکی کوردستان و چڕکردنەوەی خەباتی مەدەنی بۆدژایەتی کردنی گەندەڵی و چاکسازی ڕیشەیی لەسیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکاری جەوهەری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close