كوردستانهەواڵ

تەقینەوەیەک لە کرماشان روویدا

تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگاکانی نەوتی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداو دەیان و زیانی گیانی بەداوەوە نەبووە.

ئاژانسی هەواڵێ رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەیەک بووە و بەشێکە لە زنجیرە تەقینەوەکانی ئەم دوایەی ئێران.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئیسنای ئێرانی دەڵێت، شەش تانکەر سووتاون و ئەوەش هۆکاری ئاگرەکە بووە.

ئاماژەی بەوشکردووە، 100 کەس لە پیاوانی بەرگری شارستانی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

لەبارەی زیانە گیانییەکانیش، نووسیویەتی، چەند کەسێک برینداربوون، بەڵام هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوو، تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە نزیک بنکە سەربازییەکانی ئێران، ناوچە پیشەسازیی و ئەتۆمییەکان روویداوە. رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکیش، ئیسرائیلی بەو رووداوانە تۆمەتبار کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close