
سایتى “بەغداد لیەوم”ى عێراقى لە زارى بەرپرسەوە روونیکردەوە، سودانى دوو مەرجى سەرەکى هەیە “یەکەمیان ناردنى مووچە بە قەرز دەبێت و لەسەر هەرێم ئەژماردەکرێت لە دەرەوەى پشکى دیاریکراوى لە چوارچێوەى بودجەى گشتی”.
مەرجى دووەم، وەک ئەوەى بەرپرسەکە ئاماژەى پێداوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشە لە حکومەتى ناوەند و حکومەتى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى چارەنووسى مووچەى حەوت مانگى داهاتووى ئەمساڵ و، شێوازى چارەسەرکردنى لە چوارچێوەى یاسادا.
بەرپرسەکە وتیشى، “سودانى لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم واژوودەکات، وەک هەنگاوێک بۆ رەوانەکردنى بڕە پارەکە بۆ وەزارەتى دارایى هەرێم”.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




