ئەمڕۆ پێنج كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە باسك نێت ی راگەیاند: “ئەمڕۆ پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان خەڵکی هەڵەبجەیە و یەکێکی دیکەش کەلار و سێی دیكەشیان دانیشتووی سلێمانین”.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا: “ئەو كەسانەی ئەمڕۆ گیانشان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 80 ساڵیدایە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە