تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی داوادەكات دایكان و باوكان منداڵەكانیان ببەن بۆ كوتان
وەزارەتی تەندروستی داوادەكات دایكان و باوكان منداڵەكانیان ببەن بۆ كوتان، بە مەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشیە گوازرا و ڤایرۆسەكان.
خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا داوا لە لە دایکان و باوکان دەكات منداڵەكانیان ببەن بۆ كوتان، چونکە بە سیستەمێكی گرنگی پاراستنی تەندروستی منداڵانی دادەنرێت لە داهاتووی وڵاتدا.
دەشڵێت، كوتان تاكە پێدانی بەرگریە بە منداڵان و ئەركی دایك و باوكە بۆ ئەوەی منداڵەكەی بپارێزێت لە نەخۆشییە گوازرا و ڤایرۆسەكان.
خاڵس قادر وتیشی، ئەركی حكومەتە پێكوتە دابین بكات بۆ منداڵان، داواشیكرد منداڵەكان ببرێن بۆ بنكەكانی تەندروستی، چونكە لە ئێستادا خشتەكانی كوتان لەو بنكانە هەیە.
پەیامەكە بە ڤیدیۆ:
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە