تەندروستیكوردستانهەواڵ

نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر دەکرێنەوە

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە رێکاری پێویست دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، لە دوای 24 مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین.

دڵنیایی دا کە لە دوای 24 مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.

هۆشداریشدا، هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماون و دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن، روونیشیکردەوە، تا شەوی 23ـی مانگ کاتژمێر 12، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close