عێراقهەواڵ

 بەپەلە | کەتائیبی حیزبوڵای عێراق: بەسەر تەرمەکانی ئێمەدا دەتوانن بچنە ناو جورف ئەل‌سەخر

بەپەلە | کەتائیبی حیزبوڵای عێراق: بەسەر تەرمەکانی ئێمەدا دەتوانن بچنە ناو جورف ئەل‌سەخر

باسک نێت

ئەبوو تاڵب سەعیدی، یەکێک لە سەرکردەکانی کەتائیبی حیزبوڵای عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە توندی وەڵامی ناردنی هێزەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی دایەوە بۆ ناوچەی جورف ئەل‌سەخر.

ئەبوو تاڵب سەعیدی لە پەیامەکەیدا گوتی: «تەنها بەسەر لاشەکانی ئێمەدا دەتوانن بچنە ناو جورف ئەل‌سەخرەوە».

هەروەها جەختی کردەوە: «جورف ئەل‌سەخر بەجێ ناهێڵین و لەسەر ئەم خاکە دەمێنینەوە»، ئاماژەشی بەوە کرد کە هیچ لایەنێک ناتوانێت ڕەوایەتییان لێ بسەنێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close