
سوپای پاسدارانی ئێران:
لە دوێنێوە شەش کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تووشی رووداو بوون و سووتاون و نقووم بوون
باسک نێت
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە دوێنێوە شەش کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تووشی رووداو بوون و سووتاون و نقووم بوون، هۆشداریشیدا لەوەی، ڕێڕەوی باشوری گەرووەکە مینڕێژ کراوەو مامەڵەی توندی دەكەن لەگەڵ ئەو کەشتییانەی کە پابەندی رێنماییەکانی نابن.
سوپای پاسداران، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر بەهۆی بەرکەوتنیان بە مین تەقیونەتەوە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە بەشی باشوری گەرووی هورمز، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە پارێزگارییان لێ دەکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکانی وەک وەڵامێک دێن بۆ گەمارۆدان و پێشێلکردنی رێنماییەکان لە گەرووەکەدا، جەختیشیکردەوە، بە توندی مامەڵە لەگەڵ کەشتییە سەرپێچیکارەکاندا دەکات.
سوپای پاسداران هۆشداریدا لەوەی، رێڕەوی باشور لە هورمز مینڕێژ کراوە، کەشتییانەی بەدەم رێنماییەکانی ئەمریکاوە دەچن دەسووتێن.




