
دەستەی دەستپاكی:
بەرێوەبەری گشتی پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە هەشت ساڵ زیندانی و گێڕانەوەی 55 ملیار دینار سزادرا
باسک نێت
دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی دەستپاکی بڕیاریدا بە سزادانی حسێن تاڵیب عەبود، بەرێوەبەری گشتی پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بە هەشت ساڵ زیندانی، لەگەڵ پابەندكردنی بە گێڕانەوەی 55 ملیار دیناری عێراقی، دوای سزادانی بە تۆمەتی گەندەڵی پەیوەست بە قازانجکردن لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکور.
حسێن تاڵیب، یەكێك بووە لە كەسایەتیە دیارەكانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و نزیكی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتەكە، رۆژێك پێش ئەوەی سوێندنی یاسایی بخوات وەك ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەدەستهێنانی پارێزبەندی یاسایی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەبەیان بۆ راوەدونانی گەندەڵكاران دەستگیركرا.




