
رۆیته‌رز
گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهان له سعودیه كارمه‌نده‌كانی ناردوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه
باسک نێت
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی سعودیه (ئارامكۆ) داوای له كارمه‌نده‌كانی كردووه باره‌گای سه‌ره‌كی له (زه‌هران) چۆڵ بكه‌ن و له دوره‌وه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن، ئه‌مه به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی (رۆیته‌رز) كه له‌زاری 6 سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئهمریكاو ئێرانه‌وه؛ ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه كه ئارامكۆ داوا له كارمه‌نده‌كانی ده‌كات باره‌گای سه‌ره‌كی چۆڵ بكه‌ن.
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه هاوپه‌یمانی ئێرانن، له‌م مانگه‌دا زیانی گه‌وره‌یان گه‌یاند به باره‌گای كۆمپانیای ئارامكۆ، به‌ئامانجگرتنی ئه‌م باره‌گایه بووه هۆی ئاگركهوتنهوهو ئاگر گه‌یشته چه‌ند نهۆمێك.
ئه‌م باره‌گایه ناوه‌ندێكی كاركردن له‌خۆده‌گرێت؛ كه یارمه‌تی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی جیهان ده‌دات له پرۆسه‌ی سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی سه‌كۆ نه‌وتییه ده‌ریایی و وشكانییه‌كان، پاڵاوگه‌كان، وێستگه‌كانی هه‌نارده‌كردن و هه‌زاران كیلۆمه‌تر هێڵی بۆری نه‌وت.
رۆژی چوار شه‌ممه 2 كه‌س كوژران به‌هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆنێك له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانی سعودیه‌وه، درۆنه‌كه ده‌یویست دامه‌زراوه‌یه‌كی كێڵگه‌ی نه‌وتی (شه‌یبه)ی سه‌ربه ئارامكۆ بكاته ئامانج.
سعودیه به زنجیره‌یه‌ك هێرش كه سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌كی كرده ئامانج، وه‌ڵامی هێرشی حوسییه‌كانی دایه‌وه، هاوكات رایگه‌یاند بهرچهرچی ژماره‌یه‌ك موشه‌كی حوسییه‌كانی داوه‌ته‌وه.




