
هەواڵی دڵخۆشکەر مووچەی فەرمانبەران زیاددەکرێت
باسک نێت
ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، حکومەت لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کارکردن لەسەر هەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، بەمەبەستی زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی و کەمکردنەوەی جیاوازیی نێوان فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا بڕیار نەدراوە و تەنیا پێشنیازە، دوای پەسەندکردنی، دەست بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی دەکرێت.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەم پێشنیازە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لیست و زانیاریی تەواوی فەرمانبەرانی بۆ بەغداد بنێرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




