
وردەکاری خانەنشین بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشت
باسک نێت
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت کە ئاماژە بە رێكارەكانی خانەنشینكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كراوە بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت
1- پێویستە فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەموو بارێكدا بگەنە تەمەنی خانەنشینی (60) ساڵی
2- بۆ شایستەبوونی مووچەی خانەنشینییان، لە كاتی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونیان ماوەی 15 ساڵ راژە و خزمەتیان دەبێت هەبێت
پیشووتر فەرمانبەرانی گرێبەست مافی خانەنشینبوونیان نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی هەمواركراوی فیدراڵ لە هەرێمی كوردستان بەركار بێت، ئەوانیش مافی مووچەی خانەنشینیان بۆ مسۆگەر كرا.
لە ئێستادا 30 هەزار و 364 فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان هەن و ناویان لەو لیستی مووچەی مانگانەیە دایە كە بۆ دارایی فیدراڵ دەنێردرێت




