
دواجار هۆکاری گیان لەدەستدانی مامۆستا محەممەد سەعدەدین لە وڵاتی چین ئاشکرا کرا
باسک نێت
تەرمی مامۆستا محەممەد سەعدەدین، مامۆستای تەمەن 36 ساڵی بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی هەڵەبجە، دوای گیانلەدەستدانی لە کاتی خوێندنی دکتۆرا لە چین، گەڕێندرایەوە و لە گۆڕستانی غەریبان بە خاک سپێردرا.
کەسوکارەکەی دوای 10 رۆژ بەدواداچوونی ورد لە وڵاتی چین، ئاشکرایان کرد کە ناوبراو لەناو ئاودا خنکاوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ ناڕاستانەیان ڕەتکردەوە کە لەسەر شێوازی مەرگەکەی بڵاوکرابوونەوە.
ئەو مامۆستایە بە مەبەستی تەواوکردنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ئۆشن لە هەرێمی شاندۆنگی چین نیشتەجێ بوو و لە 8ـی مانگی رابردوو گیانی لەدەست دابوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




