ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

35%ی غازی سروشتی هەموو عێراق لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: 35%ی غازی سروشتی هەموو عێراق لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.
باسک نێت
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری میری رایگەیاند:

 عێراق بە هەرێمی کوردستانەو 3 هەزار ملیۆن مەتر پێ سێجا گاز بەرهەم دەهێنێت، کە زیاتر لە 35%ی کۆی گازی هەموو عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت.

بۆ ئەوەی کارەبای عێراق ببێتە 24 کاتژمێری، پێویستی بە 8 ملیار مەتر پێ سێجایە، بەڵام عێراق نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئاستە، بۆیە پەنای بردووەتە بەر هاوردەکردنی گاز؛ ئێستا 500 ملیۆن مەتر پێ سێجا لە رۆژێکدا لە تورکمانستانەوە بە گازی شل (LNG) دەهێنێت، لە ئێرانیشەوە دەیهێنێت و خۆشی بەرهەمی دەهێنێت.

هەرێمی کوردستان توانیویەتی پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە ببێنێت؛ لە ساڵی 2020دا بەرهەمهێنانمان 350 ملیۆن مەتر پێ سێجا بوو لە رۆژێکدا، بەڵام ئێستا تەنیا لە کۆرمۆر گەیشتووینەتە 750 ملیۆن و بە کۆی گشتی بەرهەمی هەرێمی کوردستان لە 900 تا 1000 ملیۆن مەتر پێ سێجادایە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close