عێراقهەواڵ

بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە نوسینگەکەی خۆی بە مردوویی دۆزرایەوە

بەرپرسێکی باڵای سەربازی لە نوسینگەکەی خۆی بە مردوویی دۆزرایەوە

باسک نێت

لە سەربازگەی تاجی باکووری بەغدا، عەقید مشتاق عەلی عەبید بەهادلی، فەرماندەی لیوای 63ی فیرقەی 1ی هێزە تایبەتەکان، لە نووسینگەی تایبەتی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی خۆکوشتنەوە بووە و وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەستپێکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بۆ ئاشکراکردنی بەڵگەکان راگەیاند.

لە کاردانەوەی رەسمیدا بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستبەجێ دوای رووداوەکە تیمی بەڵگەکانی تاوان و لایەنە پسپۆڕەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە لە سەربازگەی تاجی بە مەبەستی پشکنین و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ دیاریکردنی هۆکاری درووستی رووداوەکە.

هاوكات لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و رێکارە تەکنیکییەکان ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونیان بۆ رای گشتی ڕادەگەیێندرێن.

سەربازگەی تاجی لە باکووری پارێزگای بەغدا دەکەوێت و یەکێکە لە بنکە سەربازییە ستراتیژی و گەورەکانی سوپای عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close