ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

هەرێمی كوردستان 358 كیلۆ گرام زێڕی پەرلەمانتارو سیاسیەكانی رادەستی بەغداد كردووەتەوە

دەسەڵاتی دادوەری عێراق:
هەرێمی كوردستان 358 كیلۆ گرام زێڕی پەرلەمانتارو سیاسیەكانی رادەستی بەغداد كردووەتەوە

باسک نێت
دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاشكرایدەكات، لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت 375 کیلۆ زێڕ دەستی بەسەرداگیراوە، ئەوەش دوای ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان و ئەو بڕە زێڕە دەستبەسەرداگیراوە بە فەرمی رادەستی گەنجینەی بانکی ناوەندی عێراق کران، كە 358 كیلۆگرامی لە هەرێمی كوردستانەوە رادەست كراوەتەوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە دۆسیەیەکی دیکەی لێکۆڵینەوەدا دەست بەسەر 17 کیلۆگرامدا گیراوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو زێڕەی دەستی بەسەرداگیراوە گەیشتووەتە 375 کیلۆگرام.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بڵاویکردەوە، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی پارێزگاكە بە پاڵپشتی هێزێکی ئەمنی و بەسەرپەرشتی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، زێڕو بڕە پارەیەکی ژمارەیەك پەرلەمانتارو كەسایەتی سیاسیان وەرگرتووەتەوە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی حکومەتی فیدراڵی کراونەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close