جیهانهەواڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی ڕایگەیاند کە بە ئامانجی فراوانکردنی دەرفەتەکانی وەبەرھێنانی ھاوبەش، سەردانی ئەمریکا دەکات.

باسک نێت

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، ھەروەھا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و ژمارەیەک سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی بانکە تایبەتەکان کۆبووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، بە یاوەری شاندێکی باڵا کە ژمارەیەک بارزگان لەخۆدەگرێت، سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکا ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی وادەی سەردانەکە دیاری بکات.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەشدا کە ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ ئەمریکا، فراوانکردنی دەرفەتەکانی وەبەرھێنانی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتە.

ئەمەش لە کاتێکدا ڕۆژی ٣٠ی مانگی نیسانی ئەمساڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگھێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی عەلی زەیدی کردبوو، بۆ ئەوەی سەردانی کۆشکی سپی بکات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close