عێراقكوردستانهەواڵ

بە فەرمی داوامان لە پەرلەمانی عێراق كردووە تەمەنی خانەنشینی بگەڕێنێتەوە بۆ 63 ساڵ

دەستەی خانەنشینی عێراق:
بە فەرمی داوامان لە پەرلەمانی عێراق كردووە تەمەنی خانەنشینی بگەڕێنێتەوە بۆ 63 ساڵ

باسک نێت
دەستەی خانەنشینی پێشنیازی بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەکات بۆ 63 ساڵ و داوای یاسایەک دەکات کە رێگە بە کڕینی خزمەت بدات.
ئەمڕۆ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئاشکرای کرد، پێشنیازی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی و گەڕاندنەوەی بۆ 63 ساڵ و رێگەدان بە هەندێک لە توێژەكان بۆ کڕینی خزمەت.

عەلا محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە، لە لێدوانێكی رۆژنانەوانیدا رایگەیاند، کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ زیانێکی بەرچاوی بە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت گەیاندووە، بەو پێیەی سندوقەکەی لە سێ ساڵی دیکەی بەشداری خانەنشینی بێبەش کردووە کە دەکرا سوود لە لێهاتوویی و ئەزموونی خانەنشینان وەربگرێت، ئەمە جگە لە بارگرانیکردنی سندوقەکە بە خانەنشینی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی دەستەكە پێشنیارێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەكی یاسایی بۆ ئەو توێژانەی کە بە چەند مانگێک كەم لە ئیمتیازات بێبەشن، وەک ئەوانەی ٢٤ ساڵ و نیو خزمەتیان هەیە و لە پاداشتی کۆتایی خزمەت بێبەشن، یان ئەوانەی ١٢ ساڵ خزمەتیان هەیە و مووچەیەکی دیاریکراو وەردەگرن کە بە میرات بۆ خێزانەکانیان نامێنێتەوە.

روونیشیکردەوە، پێشنیارەکە بریتییە لە رێگەدان بەوانە بۆ کڕینی خزمەت و پێدانی لێبڕینی خانەنشینییەکەی بۆ دەستەبەرکردنی مافەكانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close