
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا:
هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند پێگەیەك لە باشوری ئێران ئەنجامدا
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند پێگەیەك لە باشوری ئێران ئەنجامدا.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێرشەکان رادارو ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە گۆروک و دوورگەی قشمی ئێران كردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە لە وەڵامی کردەوەی ئێراندا بووە، لەنێویاندا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-
1ی ئەمریکی کە بەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا فڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەیەکی ئاسمانییان کردووەتە ئامانج کە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک لە باشووری ئێران بەکارهاتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




