كەش و هەوا
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و تاوە باران و هەورە بروسکە

نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و تاوە باران و هەورە بروسکە
سبەی هەینی 29/5/2026 لەئەنجامی کاریگەری و هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەهەندێ شوێندا لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران ئەگەری هەورە بروسکە و نمە بارانێکی کەم ئەبێت ، وە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 8 تا 10 پلە نزمدەبنەوە و بای باشوری رۆژئاوا چالاک ئەبێت 15-30کم/ک ، بۆ دوو سبەی رۆژی شەمە 30/5/2026 کاریگەری ئەو ناجێگیریە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا بەردەوامی ئەبێت و لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران و بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و تاوە بارانی مامناوەند ئەبێت و کاتی ئێوارە کۆتای پێدێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەو شوێنانەی باران ئەبارێت .
کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکە لەسەر ناوچەکانمان تا رۆژی دووشەمە 1/6/2026 بەردەوامی ئەبێت و پاشان لەرۆژانی دواتر پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە … الله اعلم…
پێنجشەمە 28ی ئایار) ی 2026
ئاراس_جبار✍️باسک نێت



