جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن؛ بۆیە گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن رەخنە لە شتێک دەگرن كە نایزانن

دۆناڵد ترەمپ:
هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن؛ بۆیە گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن رەخنە لە شتێک دەگرن كە نایزانن
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕرێککەوتنێک بکەم، رێککەوتنێکی باش و دروست دەبێت، نەک وەک رێککەوتنەکەی ئۆباما کە بڕە پارەیەکی زۆری بە ئێران بەخشی و ڕێگەیەکی ڕوون و کراوەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەخشی.

ترەمپ لە سەكۆی “تروس سۆشیال” نوسیویەتی: رێككەوتنەكەمان تەواو پێچەوانەیە، بەڵام کەس نەیبینیوە، کەسیش ناوەڕۆکەکەی نازانێت، هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن، بۆیە گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن، رەخنە لە شتێک دەگرن كە نایزانن.

بە پێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆم کە دەبوو ساڵانێک لەمەوبەر ئەم کێشەیەیان چارەسەر بکردایە، من گرێبەستی خراپ ناکەم!

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close