
بودجەی ٢٠٢٦ پەسەند دەکرێت و بودجەو مووچەی هەرێم دیاریدەکرێت
باسک نێت
قەیسەر جۆرانی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران ..
جۆرانی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ئاماژەی بەوەکرد، هێزە سیاسییەکان بڕیاریان داوە بە خێرایی یاساکە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و پەسندی بکەن، تاوەکو پرۆسەی دابینکردنی مووچە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پەکی نەکەوێت و هەروەها بودجە ومووچەی هەرێمیش دیاری بکرێت و بەوەش هەرێم رزگاری دەبیت لە ئەگەری نارد و نەناردنی مووچەی مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم .
ئەم هەوڵانەی حکوومەت لە کاتێکدایە ، عێراق بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و داخستنی گەرووی هورمزەوە بە دۆخێکی ئابووریی هەستیاردا تێدەپەڕێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



