جیهانهەواڵ

 پرسی ئێران کێشە دەخاتە نێوان نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ

پرسی ئێران کێشە دەخاتە نێوان نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ

باسک نێت

ئەکسیۆس لە سەرچاوەکانەوە:

ترەمپ و نەتانیاهۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی توند و قورسدا، تاوتوێی هەوڵێکی نوێیان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.

 نەتانیاهۆ دوای کۆتاییهاتنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ترەمپ، لە دۆخێکی تووڕەییدا بووە.

ترەمپ بە نەتانیاهۆیی ڕاگەیاندووە کە نێوەندگیران (ناوبژیوانەکان) کار لەسەر نامەیەکی نیازپاکی دەکەن کە لەلایەن واشنتۆن و تارانەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ دەکرێت.

ترەمپ نەتانیاهۆیی لەبارەی ماوەی دانوستاندنی ٣٠ ڕۆژە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و گەرووی هورمز ئاگادار کردووەتەوە.

نەتانیاهۆ دەیەوێت لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا گەشت بکات بۆ واشنتۆن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ترەمپ.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close