
هۆشدارییەکی بەپەلە لە ئێرانەوە بۆ ئەمریکا
باسک نێت
عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا:
“پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بزانن کە ئێرانی ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانی لە جاران ئامادەتر و بەهێزترن و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە، هەروەها وەڵامێکی خێرا، یەکلاکەرەوە، بەهێز و بەرفراوانیان دەبێت بۆ هەر دەستدرێژی و هێرشێکی نوێی دوژمنان بۆ سەر خاکی وڵات و گەلەکەمان”.
دوژمنانی ئەمریکی و زایۆنیستی چەندین جار گەلی ئێران و هێزە چەکدارە بەتواناکانیان تاقیکردووەتەوە.
لە گۆڕەپانی کرداردا هێز و توانای خۆیان بە دوژمنان نیشان دەدەن و “ئەگەر هەڵەیەکی دیکە لەلایەن دوژمنەکانمانەوە ڕووبدات، ئەوا بە هێز و توانایەکی زۆر زیاتر لە جەنگی سەپێنراوی ڕەمەزان ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران دەکەین و دەستی هەر دەستدرێژیکارێک دەبڕین”.




