تەندروستی
تەندروستیی جیهانی باری نائاسایی راگەیاند

تەندروستیی جیهانی باری نائاسایی راگەیاند
باسک نێت
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلای لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ وەک باری نائاسایی لەسەر ئاستی جیهان ناساند.
تا ئێستا نزیکەی 246 حاڵەتی گوماناوی و 80 گیانلەدەستدان تۆمارکراون و هۆشداری لە
بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە دەدرێت.
ئەم جۆرەی ئیبۆلا لە جۆری “بوندیبوگیۆ”یە کە تا ئێستا هیچ دەرمان یان ڤاکسینێکی
پەسەندکراوی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
ڤایرۆسەکە سنووری کۆنگۆی بەزاندووە و گەیشتووەتە وڵاتی ئۆگەندا، ئەمەش مەترسیی بۆ
سەر وڵاتانی دیکەی هاوسێ دروست کردووە.
ئیبۆلا لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ بە شلەمەنییەکانی جەستە دەگوازرێتەوە و رێژەی
گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە دەگاتە 50%.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



