
بەپەلە.. ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکا
باسک نێت
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا:
هەر هێزێکی چەکداری بێگانە بەتایبەت سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا، ئەگەر قەستی نزیکبوونەوە و چوونە ناو گەرووی هورموزیان هەبێت، هێرشیان دەکرێتە سەر.
چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە ئاسایشی گەرووی هورموز لەژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە و لە هەر بارودۆخێکدا هەر جۆرە هاتووچۆیەکی ئارام، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکان ئەنجام دەدرێت.
گەلی خۆڕاگر و بوێر و هێزە چەکدارە ئامادە و بەتواناکانی ئێرانی ئیسلامی تا ئێستا لە کرداردا سەلماندوویانە کە وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشە و دەستدرێژییەکی دوژمن لە هەر ئاستێک و لە هەر ناوچەیەکی ئێراندا بێت، بە توندی و بە شێوەیەک دەدەنەوە کە پەشیمانی بکەنەوە.
ئێمە بە هەموو توانامانەوە ئاسایشی گەرووی هورموز دەپارێزین و بە بەهێزی بەڕێوەی دەبەین؛ بە هەموو کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکانیش ڕادەگەیەنین کە خۆیان لە هەر جۆرە هاتووچۆیەکی بێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارە جێگیرکراوەکان لە گەرووی هورموز بپارێزن، بۆ ئەوەی ئاسایشیان نەکەوێتە مەترسییەوە.
لایەنگرانی ئەمریکای شەڕخواز با ئاگادار بن و کارێک نەکەن کە ڕووبەڕووی پەشیمانییەکی قەرەبوونەکراوە ببنەوە، چونکە کردەوەی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا بۆ تێکدانی بارودۆخی ئێستا، جگە لە ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە و خستنە مەترسیی ئاسایشی کەشتییەکان لەم سنوورەدا، هیچ ئەنجامێکی تری نابێت.




