
سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: ناتانیاهۆ لە ڕووی سیاسی و ستراتیژییەوە شکستی هێنا
باسک نێت
یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە:
– ئەمە کارەساتێکی سیاسییە کە وێنەی نەبووە.. سوپا ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و گەلیش خۆڕاگر بوو،
بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ لە ڕووی سیاسی و ستراتیژییەوە شکستی هێنا و نەگەیشت بە ئامانجەکانی.
– بەهۆی بێ پلانی ئەوەوە هەرگیز کارەساتێکی لەم شێوەیە لە مێژووی سیاسیی ئیسرائیل رووینەداوە. کاتێک بڕیاری ئاگربەست دراوە، ئیسرائیل لەسەر مێزی گفتوگۆ نەبووەو پێگەی ئیسرائیل بەهەند وەرنەگیراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




