عێراقهەواڵ

 لە عێراق نزیکەی 600 زیندانیی ئازاد کران

لە عێراق نزیکەی 600 زیندانیی ئازاد کران

وەزارەتی دادى عێراق: باسک نێت

٥٩٥ زیندانی لە ماوەی مانگی ئاداردا ئازادکراون کە لە نێو زیندانەکانی بەغداد و پارێزگاکانی تردا بەندکرابوون.

”لە نێوان ئەو کەسانەی ئازادکراون، ٣٦٩ زیندانی بەپێی بڕیاری جۆراوجۆری دادوەریی ئازاد کراون، لە کاتێکدا ٢٢٦ زیندانی تر کە یاسای لێبووردنی گشتی گرتوویانێتییەوە”.

“بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییی عێراق بەردەوامە لە چاودێریکردن و پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی ئازادکردن لە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە یاساییەکان.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییی عێراق پابەندە بە ئەرکی پیشەیی و مرۆیی خۆی لە بەرزترین ئاستی وردبینی و بەرپرسیارێتیدا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close