كەش و هەوا
شەپۆلی باران و هەورەبروسکە بەرێوەیە

(بارانی دارەزەرد دەبارێت، جارێ هەر بەردەوامە.)
سالاری حاجی عەلی – شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری دوو نزمەپاڵەپەستۆی زۆر چڕ لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور. ئەمەش لە ئەنجامی هاتنی شێی زۆر لە زەریای ئەتڵەسی، بەسەر باکوری ئەفریقادا تێکەڵبوونی لەگەڵ شێی هەردوو دەریا، کەشێکی بارانی دروست کردووە. چڕبوونەوەیەکی زۆری لە سەرجەم ناوچەکان دروست کردووە و بووەتە بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە چەم و ڕووبارەکان لە هەندێک ناوچە و شوێن.
کاریگەری ئەم شەپۆلە ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی ئازار، لاواز دەبێت. بەڵام سبەینێ ڕۆژی ٢٣ی مانگەوە تا کۆتایی مانگ، شەپۆلێکی تری چڕی بارانبارین ڕووی لە سەرجەم ناوچەکان دەکاتەوە و بارانێکی زۆر دەبارێت. لە هەندێک ڕۆژ لاوازی دەبینرێت، بەڵام لە ڕۆژی ٢٦ی مانگەوە قۆناغی چالاکی شەپۆلەکە بە خۆیەوە دەبینێت. پێدەچێت تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەم کەشە بارانە بە چەند قۆناغێکی جیا جیا بەردەوام بێت.
ڕێژەی بارانبارین زۆرە و پێشبینی دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچە دەکرێت. سەرچاوەی سەرجەم کانیاوەکان دەژێنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، تا سەرەتای مانگ، سەرجەم ئاوی کانیاوە درۆزنەکان دەژێنەوە.
هەموو گۆڕانێک بەدەست خوای گەورە و میهرەبانە.باسک نێت




