
ئیسرائیل دانی بە شکستی سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەیدا نا
باسک نێت
ئیڤی دیفرین وتەبێژی ئیسرائیل:
بەهۆی دوو کێشەی تەکنیکی جیاواز لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل ، مووشەکە ئێرانییەکان توانیویانە تێپەڕن و ئامانجەکانیان بپێکن.
“لە هەردوو حاڵەتەکەدا مووشەکی بەرپەرچدەر (ئینتەرسێپتەر) تەقێنراون، بەڵام نەیانتوانیوە رێگری لە مووشەکە هاتووەکان بکەن و تێکیان بشکێنن.”
بە شێوەیەکی ئاسایی سیستەمەکانیان زیاتر لە سەدا90ـی مووشەکەکان لە هەوادا لەناو دەبەن، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەو گرفتە تەکنیکییانەوە شکستیان هێناوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




