جیهانهەواڵ

بەپەلە… ئێران فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەم وڵاتەی بۆردومان كرد

ئێران فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەخشیڤانی لە ئازەربایجان بۆردومان كرد

باسک نێت
ئێران ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری شاهید-١٣٦، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەخشیڤانی لە ئازەربایجان کردە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەكدا بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی تارانی كردو بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویبرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربیجان راشیگەیاندووە، ئەم هێرشانەی ئێران گرژییە ناوچەییەکان زیاتر دەکات و ئازەربایجان بە مافی خۆی دەزانێت رێوشوێنی پێویست بۆ وەڵامدانەوە بگرێتەبەر.

بە گوێرەی زانیارە سەرەتاییەكان دوو كەس لە هێرشەكەدا برینداربوون و وەزارەتی دەرەوەی ئازەربیاجانیش دەستبەجێ‌ باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close