
حکومەتی قەتەر بە شێوەیەکی کتوپڕ باری نائاسایی لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند و بڕیاری دا پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز بە تەواوی ڕابگرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “مێهر”ی ئێرانی، دەسەڵاتدارانی دەوحە ئەم بڕیارەیان لە کاتێکدا داوە کە ناوچەکە لە لێواری جەنگێکی گەورەدایە و مەترسییە ئەمنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان زیادیان کردووە.
قەتەر وەک یەکێک لە گەورەترین هەناردەکارانی گازی سروشتی لە جیهاندا، بەم هەنگاوەی کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و قورس دەخاتە سەر بازاڕەکانی وزە و نرخەکان لە جیهاندا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




