جیهانهەواڵ

ئەم بەیانییە ترەمپ مەرگی بە چاوی خۆی بینی..بڵام ڕزگاری بوو چى روویدا؟

ئەم بەیانییە ترەمپ مەرگی بە چاوی خۆی بینی..بڵام ڕزگاری بوو چى روویدا؟

باسک نێت
ئەم بەیانییە.. خەریک بوو جیهان بە هەواڵێکی شۆککەر بێتە هەژاندن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی بەهێزترین وڵاتی جیهان، تەنها چەند خولەکێک لەوە دوور بوو، کە هەرگیز بە سەلامەتى نەگەڕێتەوە سەر زەوی.

فڕۆکەی ‘ئێر فۆرس وەن’، کە فڕۆکەى سەرۆکى ئەمریکا، ئەو قەڵایەی دەوترێت پارێزراوترین شوێنی جیهانە، ئەمجارەیان خیانەتی لێکرد، لە بەرزی هەزاران پێوە، کێشەیەکی کارەبایی ترسناک باڵی بەسەر فڕۆکەکەدا کێشا، ئەمە کۆشکى سپى ئاشکرایکردووە.

بە گوێرەى کۆشکى سپى، ئەگەر تیمە فڕۆکەوانییەکە تەنها چرکەیەک دواکەوتنایە لە بڕیاردان، ڕەنگە ئێستا ترەمپ لەبری داڤۆس، بنە و بارگەی بۆ ئەو دنیا پێچابایەوە.

کۆشکی سپی هەوڵ دەدات دۆخەکە ئارام بکاتەوە و دەڵێت ‘کێشەکە بچووک بووە’، بەڵام گەڕانەوەی بەپەلە و نیشتنەوەی نائاسایی، چیرۆکێکی تر دەگێڕنەوە؛ چیرۆکی کارەساتێک کە لە دوا ساتەکاندا ڕێگری لێکرا.

ئەمجارە ترەمپ لەم مەرگە مسۆگەرە ڕزگاری بوو، ئێستا بە فڕۆکەیەکی تر گەشتەکەی تەواو دەکات، بەڵام ئایا ئەمە پەیامێک بوو بۆ سەرۆک؟

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close