جیهانهەواڵ

ئێران؛ کۆنترۆڵی تەواوەتیی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند

سوپای پاسداران کۆنترۆڵی تەواوەتیی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند

باسک نێت
سوپای پاسدارانی ئێران کەمێک بەر لەئێستا، کۆنترۆڵی تەواوی گەروی هورمزی کردووە کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بازرگانی جیهانیی نەوت.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران لەزاری محەمەد ئەکبەرزادە، بەرپرسی باڵای هێزی دەریایی لەسوپای پاسداران ڕایگەیاند: لەئێستادا گەروی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە.

فەریق ئیبراهیم جەباری، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران، قسەکانی خۆی پەرەپێدا و هۆشدارییدا کە تاران هێرشدەکاتە سەر هەر کەشتییەک کە هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو گەروەیە بدات.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لەزاری ئەوەوە نوسیویەتی، ئەمریکا تەماحی نەوتی هەیە، با بزانن کە ئێمە بۆ ئێستا گەروی هورمزمان داخستووەو ڕێگە نادەین کەشتیەکان تێیدا تێپەڕن، بە جیهانیشمان ڕاگەیاندوە، هەر وڵاتێک بیەوێت لێرەوە سوتەمەنی هەناردە بکات، لێی دەدەین، پێشتر چەند کەشتییەکمان كردوه‌ته‌ ئامانج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close