
“بەتەنیا لە ڤەنزوێلا؛ هەفتەی رابردوو 50 ملیۆن بەرمیل نەوتمان دەستكەوتووە”
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ لە وتارێكدا لە داڤۆس:
دوای 12 مانگ لە گەڕانەوەم بۆ كۆشكی سپی، رابونی ئابوری لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەبینین.
تائێستا بەهۆی وەبەرهێنانەكانەوە نزیكەی 18 ترلیۆن دۆلارمان هێناوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان بزوێنەری ئابوری جیهانەو لەگەڵ ئەودا وڵاتانی تر هەڵدەستنەوەو دادەبەزن.
ئەوروپا بە ئاڕاستەیەكی دروستدا ناڕوات.
هەفتەی رابردوو 50 ملیۆن بەرمیل نەوتمان بە تەنیا لە ڤەنزوێلا دەستكەوتووە.
ستایشی هەموو ئەو هاوكارییە دەكەین كە ئیدارەی نوێ لە ڤەنزوێلا كردویەتی و بەمزوانە پارەیەكی زۆر كۆدەكەنەوە.
تاڕادەیەكی زۆر چوینەتە ناو جیهانی وزەی ئەتۆمەوە.
لە بواری ژیری دەستكرددا بە جیاوازییەكی زۆر رێبەرایەنی هەموو وڵاتانی جیهان دەكەین و لەم بوارەدا لە پێش چینەوەین.
پشتبەستنی ئەوروپا بە وزەی با كێشەی گەورەی بۆ دروستكردووەو بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبا.
دەمانەوێت ئەوروپا ببێت بە هاوپەیمانێكی بەهێز.
هیچ هێزێك نییە لەناو ناتۆدا بتوانێت پارێزگاری لە (گرینلاند) بكات جگە لە ئەمریكا.
هەموو دەوڵەتێك لەناو ناتۆ دەبێت بتوانێت بەرگری لە خۆی بكات.
چەند گەمژە بوونین كە پێشتر (گرینلاند) گەڕاندەوە بۆ دانیمارك، سەرسامین بە ئاستی ئەو بێمنەتییەی كە روبەڕوومان دەبێتەوە.
پێویستمان بە كانزا دەگمەنەكانی (گرینلاند) نییە، پێویستمان بە دورگەكەیە چونكە لەڕووی ئەمنییەوە بۆ بەرژەوەندییەكانمان گرنگە.
هەموو ئەوەی ئەمڕۆ داوای دەكەین پارچە سەهۆڵێكە (مەبەستی گرینلاندە)، بەڵام دەتوانێت پارێزگاری لە ئاشتی بكات لە جیهاندا.




