
ناتۆ دواجار دانی بە شکستەکەیدا لە ئەفغانستان نا
باسک نێت
ینێس ستۆڵتنبێرگ، فەرماندەی گشتی پێشووی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، کە لە ئێستادا پۆستی وەزیری دارایی لە نەرویژ وەرگرتووە، دانی نا بەوەدا کە ئەرکی هاوپەیمانییەکە کە ماوەی بیست ساڵی خایاند لە ئەفغانستان، “شکستێکی مێژوویی گەورە” بووە.
لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز ی بەریتانی، ستۆڵتنبێرگ ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی ڕۆژائاوا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ئەفغانستان لە ڕێگەی هێزەوە “زۆر قورس بووە و لەگەڵ واقیعی سەر زەوی ناتەبایە”.
شیکارانی سیاسی پێیان وایە کە دانپێدانانی ناتۆ بە شکستەکەی دوای دوو دەیە لە جەنگ و وێرانکاری و بۆردوومانی هەڕەمەکی و ئەنجامدانی سەدان تاوان دێت، جەختیان لەوە کردەوە کە موجاھیدانی ئەفغانستان نەشکێنران، هێزەکانی سەر بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٢١ ناچار کرد بکشێنەوە و لە وڵاتەکە هەڵبێن.




