
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا رایانگه‌یاند، تیمه‌كانیان له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ لوبنان به مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنی به‌شێك له‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و به‌یروت هه‌ڵهاتوون.
ئەمڕۆ هەینی 31ـی تشرینی یەەمی 2025، سه‌رچاوه سورییه‌كان بە سكای نیوزیان راگەیاند :”ده‌زگاكانی حكومه‌تی سوریا لایه‌نی لوبنانییان له پێویستی هاوكاریكردن له بابه‌تی ڕاده‌ستكردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سوپای سوریا ئاگاداركردۆته‌وه، كه تۆمه‌تباربون به تاوانی جه‌نگ له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشودا، كه دوای ڕوخانی ئه‌سه‌د ڕویان له لوبنان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رنه‌كردوه، له‌كاتێكدا ئه‌و پرسه كه‌وتۆته ژێر “لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و ئه‌منی په‌یوه‌ست به سروشتی تۆمه‌ته‌كان و ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، كه به‌شێك له كه‌سه داواكراوه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی نیشته‌جێبونی یاسایی‌یان له چوارچێوه‌ی خاكی لوبناندا هه‌یه و بەرەو لوبنان هەڵهاتوون.




