
دەیان کۆچبەری دیکەی هەرێمی کوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە
باسک نێت
ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا:
“23 کۆچبەری دیکە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو لیبیا دۆزراونەتەوە” .
“دەستبەجێ دەستمان کرد بە رێکارەکانی سەلماندنی ناسنامەیان و ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ عێراق بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا. ”
“پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵ خێزانەکانی کۆچەران مسۆگەر کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتی رۆڵەکانیان .”
کۆچبەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و تەمەنی کەمتر لە 18 ساڵییشیان تێدایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




