
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حكومەت تەواوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم توێژەكانی تا كۆتایی ئەمساڵ گەرەمنی كردوە و هیچ مەترسیەك لەسەر دابەشكردنی نیە.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێرااق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە” حكومەتی عێراق گەرەنتی تەواوی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و تەواوی توێژەكانی دیكەی كردوە و هیچ مەترسیەك نیە و ئەو بابەتە لە پێشینەی كاری حكومەتە”.
دەشڵێت ” حاڵەتەكانی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەش لە رابردوودا تەكنیكی بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە نەبوونی پارە و دۆخی داراییەوە نەبووە”.
لە عێراق فەرمانبەران و مووچەخۆران چاوەڕێی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی ئەمساڵ دەكەن و هیچ مووچەیەكیان دوانەكەوتوە، لە هەرێمی كوردستانیش فەرمانبەران و خانەنشینان چەند رۆژێكە مووچەی مانگی 7ـیان وەرگرتوە و هێشتا چارەنوسی پێنج مووچەكەی دیكەیان نادیارە.
باسک نێت




