ئابووری

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 3960 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7-10-2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 965 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخەکەی نزیکەی 45 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 690 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 805 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 844 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 920 هەزار دینارە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close