ئابووری
نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەڕێژەی 1٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بڕیاریان دا کەمتر لەو بڕەی چاوەڕوان دەکرا خستنەڕووی نەوت لە مانگی داهاتوودا زیادبکەن.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ 63 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 58 سەنت بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




