جیهانهەواڵ

ئەمڕۆ شاندی حەماس و ئیسرائیل کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شاندی حەماس و ئیسرائیل کۆدەبنەوە

باسک نێت

ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی حەماس و ئیسرائیل بەنێوەندگیری چەمند وڵاتێکی عەرەبی کۆدەبنەوە و بە گوێرەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ بێت، هەردوو لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن.

حكومەتی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وڵاتەكەی بانگهێشتی بۆ حەماس و ئیسرائیل ناردوە بە مەبەستی كۆبوونەوە لە قاهیرە و باسکردنی ڕێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک، بەڵام حکومەتی میسر ناوەڕۆکی هیچ کام لەو خاڵانەی نەخستووەتەڕوو.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاند؛ کە ئارامی نەماوە و چی دیکە چاوەڕێی وەڵامی حەماس ناکات.
لای خۆشیەوە بنیامنین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: حەماس پێشنیازەكەی ئەمریكای قبوڵكردووە و ئامادەیی دەربڕی سەرجەم بارمتە زیندوەكان و مردوەكانیش ئازادبكات.
كۆشكی سپیش ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ستیف ویتكۆف نوێنەری ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جارید كۆشنەر زاواكەی دەنێرێت بۆ كۆبوونەوەكەی میسر.

جەنگی غەززە لە 7ـی تشرینی دووەمی 2023 دەستیپێکرد، و نزیکەی 2 ساڵە زیاتر لە 100 هەزار کەس کوژراوە کە بەشێکی ژن و منداڵن.
لە بارەی دانوستەکانەوە، تا ئێستا چەندین جار بەنێوەندگیری میسر و قەتەر شاندی حەماس و ئیسرائیل کۆبوونەتەوە و لە 19_ کانوونی دووەمی ئەمساڵیشدا، ئاگربەستێک راگەیەندرا بەڵام لە 15- شوبات ئیسرائیل ئاگربەستەکەی شکاند و حەماسیش بارمتەکانی ئازاد نەکرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close